ئاوارەکانی لوبنان دەستیان بە گەڕانەوە کرد

لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستەکەی شەوی رابردوو، لە بەیانی ئەمڕۆوە ئاوارەکانی لوبنان لە ناوخۆی وڵاتەکە دەستیان بە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کرد.

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، لە بەرەبەیانی زووەوە و هەر دوای چەند کاتژمێرێک لە راگەیاندنی ئاگربەست هاوڵاتییان دەستیان بە گەڕانەوە کردووە و بە شێوەیەک قەرەباڵغی لەسەر شەقام و ئەو رێگا سەرەکیانەی دەچنەوە سەر باشووری لوبنان دروستبوون.

لای خۆیەوە سوپای وڵاتەکە داوایکرد، هاوڵاتییان پەلە نەکەن و دان بەخۆیاندابگرن، بە تایبەت لەو ناوچانەی سوپای ئیسرائیل چووەتە ناوەوە و بەپێی رێکەوتنەکە دەست بە کشانەوە دەکەن.

لە 10 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دوای ئاڕاستەکردنی چەند مووشەکێک لەلایەن حزبوڵای لوبنانەوە بۆ سەر ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە دەستی بە هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە کرد و دوای ماوەیەکی کەمیش هاتنە ناو وڵاتەکەی راگەیاند.

لەو شەڕەدا کە ماوەی زیاتر لە مانگێکی خایاند، نزیکەی چوار هەزار هاوڵاتیی لوبنانی کوژران و زیاتر لە 15 هەزار کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سعودیه‌ به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى “فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ‏خراپه‌”ى ده‌ستگیركرد

سعودیه‌ به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌ (الأمر بالمعروف ‏والنهی عن المنكر)ى به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ر…
Total
0
Share