جەواد زەریف: قاسم سولەیمانی گوێی بۆ وەزیر و سەرۆککۆماریش نەدەگرت

لە چاوپێکەوتنێکی بڵاونەکراوەدا کە بەشێکی وەک فایلێکی دەنگی لە تەلەڤزیۆنی (ئێران ئینتەرناشیۆناڵ) بڵاوکراوەتەوە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایدەکات، قاسم سولەیمانی گوێی لە وەزیری گواستنەوە و سەرۆککۆماریش نەدەگرت و بێ گەڕانەوە بۆ ئەوان بڕیاری دەدا.

محەمەد جەواد زەریف، لە چاوپێکەوتنەکەدا ئاشکرای دەکات، “قاسم سولەیمانی بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزیری گواستنەوە و سەرۆککۆمار، بڕیاریدا گەشتەکانی نێوان تاران و دیمەشق زیاتر بکرێت و بکرێتە دوو هێندە زیاتر لە کاتی ئاسایی”.

جەواد زەریف دەڵێت، “قاسم سولەیمانی گوێی لە قسەکانی منیش نەدەگرت هەندێکجار، سەرەڕای ئەوەی من وەزیری دەرەوەی وڵات بووم، بۆ نموونە، ئەگەر من پێم بوتایە، کاتێک شەڕ بەردەوامە تۆ بە فڕۆکەی ئێرانی سەردانی دیمەشق مەکە، ئەو گوێی لەم قسەیەی من نەدەگرت”.

 بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئێران، کاتێک ئەمریکا ڕایگەیاندووە گەشتی کۆمپانیای نیشتمانی ئێران (هما) بۆ دیمەشقی پایتەختی سوریا دوو هێندە زیادیکردووە، لە وەزیری گواستنەوە پرسیارکراوە کە بۆ ئەوە ڕویداوە، ئەو وتویەتی، “منیش ئاگاداری ئەوە نیم”، واتە بڕیارەکە لە دەستی قاسم سولەیمانیدا بووە.

محەمەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەشکردووە، “کاتێک قاسم سولەیمانی سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیایکرد، لە دەرەوەی پرۆتۆکۆڵی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بووە و ئێمە تەنها زانیومانە ڕۆشتووە”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا دەستی لە کارکێشایەوە

بابەتی دواتر

داشكاندن و خەڵات.. فێڵی خاوەن ماركێتەكان یان دروشمێكی ڕاست؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share