هێرشێکی موشەکی کرایە سەر فڕۆکەخانەی کابول

هێرشێكی موشەكی كرایە سەر فڕۆكەخانەی كابول و لەلایەن سیستمی بەرگریی موشەکیی ئەمریکی تێکشکێندرا، تاڵیبانیش دەڵێت، بەمنزیكانە فڕۆكەخانەكە بە تەواوی دەكەوێتە ژێركۆنترۆڵی ئەوانەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز، لەزاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە گواستیەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پێنج موشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی کابول كراوە و سیستمی بەرگریی موشەکی بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە و موشەکەکان تێکشکێندراون.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، هێرشەکە هیچ قوربانییەکی هێزەکانیانی لێنەکەوتووەتەوە، گواستنەوەی خەڵکی ئەفغانستان و دیپلۆماتکارانی ڕانەگرتووە و پڕۆسەکە بەردەوامە.

لەلایەكی دیكەشەوە بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، بەمنزیكانە تەواوی فڕۆكەخانەی كابول دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی ئەوانەوە.

بەرپرسێكی بزوتنەوەكە باسی لەوەشكردووە، ئەمریكییەكان لە چەند شوێنێكی فڕۆكەخانە كشاونەتەوە و چەكدارەكانی ئەوان كۆنترۆڵیان كردووە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، سێ دەرگای فڕۆكەخانەی حامید كارزای نێودەوڵەتی لەلایەن تاڵیبانەوە كۆنترۆڵكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ژمارەیەک مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەمێک لەمەوبەر ژمارەیەک مووشەکی دیکە لەو وڵاتەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدران. لەوبارەیەوە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان: سبەینێ گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەدەچێت

بڕیارە سبەینێ گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەبچێت. وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە گفتوگۆی تەکنیکیی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی ئیسرائیل: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 192 کەس برینداربوون

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 192 هاوڵاتیمان بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە برینداربوون. وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share