وەفدێكی پارتی بۆ داوای لێبوردنێك سەردانی حزبی تەقەدوم دەكات

وەفدێكی پارتی بەنهێنی بۆ داوای لێبوردن سەردانی حزبی تەقەدومیان كردووە و داوایانكردووە پەرلەمانتارەكانیان ئیمزاكانیان بۆ دەركردنی شاخەوان عەبدوڵا بكشێننەوە.

هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی كوتلەی تەقەدومی سەر بە محەمەد حەلبوسی بڵاویكردەوە، وەفدێكی باڵای پارتی بۆ داوای لێبوردن لە هەڵسوكەوتی پاسەوانێكی شاخەوان عەبدوڵا سەردانیان كردوون و بەڕەسمی داوای لێبوردنیان كردووە و رایانگەیاندووە كاری لەو شێوەیە دووبارە نابێتەوە و پۆزشی زۆریان هێناوەتەوە تا لە شاخەوان عەبدوڵا خۆشبن و ئیمزاكانیان بكشێننەوە بۆ دوورخستنەوەی.

بەپێی زانیارییەكان وەفدەكەی پارتی پێكهاتوون لە بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردەوەی عێراق و شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و چەندین پەرلەمانتاری تری حزبەكە.

ئەو هەنگاوەی پارتی لە بەغداد لەكاتێكدایە چەندینجار پەرلەمانتاران و پاسەوانانی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، هێرشیان كردۆتەسەر پەرلەمانتارانی لایەنەكانی تر، بەڵام هەرگیز بەو شێوەیە داوای لێبوردن و پۆزشیان نەكردووە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی هاوڵاتییانی بەدوای خۆیدا هێناوە و، ئاماژە بەوە دەكەن ئەگەر پارتی لە هەرێمی كوردستانیش بەو شێوەیە بەرامبەر هاوڵاتییان و لایەنە سیاسیەكان نەرمی بنوێنێت و داوای لێبوردن بكات دۆخی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردا دێت و پەیوەندیی لایەنەكان لەئاستێكی تردا دەبێت.

بابەتی پێشتر

هۆشدارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌وه‌

بابەتی دواتر

بەناوی تیمی سەرژمێرییەوە دەچنە ماڵێك و شەش ملیۆن دینار دەدزن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ هه‌ولێر كوڕێك دایكى خۆی كوشت

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كوڕێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ دایكه‌ ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌كه‌ى خۆی به‌چه‌قۆ كوشتووه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی…
Total
0
Share