منداڵێک لەئاوی باڵەجۆ خنکا

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان لە ئاوی باڵەجۆ خنکا.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە تەرمی منداڵێکی 12 ساڵان گەیەندرایە پزیشکی دادوەریی قەزای کەلار کە بەهۆکاری خنکان لەئاودا گیانیلەدەستدابوو.

دەشڵێت، بەوتەی کەسوکاری کە دانیشتووی گوندی باریکەن سەربەناحیەی قۆرەتوو ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵەکەیان لەئاوی باڵەجۆی گوندەکەیان خنکاوە.

باس لە وەش دەکات، ئێستا پۆلیس لەسەر رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود قیرتاودەکرێت

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، سەرەڕای پشوو، بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود قیرتاودەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی…
Total
0
Share