لە بەغداوە وادەی ناردنی مووچە ئاشكراكرا

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری‌ سەرچاوەیەكی ئاگادار لە حكومەتی عێراقەوە بڵاویكردەوە، “هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت”.

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بەهۆی گەشتی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بۆ دەرەوەی وڵات و كێشەی تەكنیكی لە لیستەكان ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دواكەوتووە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، هەرچەندە بڕیاربوو بەر لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆران رەوانە بكرێت، بەڵام خراوەتە هەفتەی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

دووەم رۆژی قەدەغەی هاتوچۆ و سەرژمێری بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share