دووەم رۆژی قەدەغەی هاتوچۆ و سەرژمێری بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ دووەم رۆژی قۆناغی پێش كۆتایی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

كاتژمێر 07:00ی بەیانی دوێنێ یەكەم رۆژی قۆناغەكە دەستیپێكرد و، تیایدا تیمەکانی سەرژمێریی گشتیی دەستیان بە گەڕان کرد بە مەبەستی هەژمارکردنی هاوڵاتییانی عێراق و ئەمڕۆش تەواوكاری ئەو پرۆسەیە دەبێت و، تا کاتژمێر 12:00ی شەو دەخایەنێت و لەدوای ئەوکاتە دەرگای ژماردن دادەخرێت.

لەم دوو رۆژەدا تەنها پرسیارەكانی ژمارەی ئەندامانی خێزان و تەمەنیان دەكرێت.

بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، لە رۆژانی ئایندەدا قۆناغی كۆتایی پرۆسەكە ئەنجامدەدرێت كە خۆی لە زیاتر لە 70 پرسیاردا دەبینێتەوە و ئەویان بۆ هەڵسەنگاندنی باری كۆمەڵایەتی و ئابوریی خێزانە عێراقییەكانە.

سەرژمێریی گشتیی ئەمساڵ لە عێراق بۆ یەكەمجارە لەدوای ساڵی 1997 بەڕێوەدەچێت كە ئەوكات هەرێمی كوردستانی نەگرتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی پەرەپێدانی هەموو ئەو پەیوەندییانەیە كە لە خزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی وڵاتەكەماندایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ تان دێسی، سەرۆكی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا كۆبووەوە.…
Total
0
Share