بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری کەرکوک، رایگەیاند، “ئەمڕۆ پێنج هەزار و 652 توێژەر و سەرپەرشتیار لە سەرژمێریدا بەشداربوون”.
یوسف مستەفا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، “ئەمڕۆ پێنج هەزار و 652 توێژەر و سەرپەرشتیار لەگەڵ بژمێرەکان بەشداریی پرۆسەی سەرژمێرییان کرد لە سەرجەم قەزا و ناحییەکانی کەرکوک کردووە”.
باس لەوەش دەکات، “ئۆپەراسیۆنەکە بەگوێرەی رێکارە ئەمنییەکان کە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەیی پۆلیسەوە جێبەجێکراون، بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت”.
وتیشی، “هاوکاریی هاوڵاتییان لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان هەروەها هاوکاری توێژەرەکان بۆ بژمێرەکان گرنگە لە سەرخستنی پرۆسەکەدا”.