یەكێتیی زانایان: هەر كەسێك زانیاریی هەڵە بدات بە بژمێرەكان گوناهبار دەبێت

یەكێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە كاتی سەردانی تیمەكانی سەرژمێریی گشتی بۆ تۆماركردنی كەسەكان، هەر كەسێك زانیاری هەڵە بدات گوناهبار دەبێت.

رەعد ئۆمەربلی، وتەبێژی لقی هەولێری یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی كوردستان رایگەیاندووە، نابێت ئەو وردەكارییانەی بۆ سەرژمێری پێویستن بەهەڵە بە كارمەندانی سەرژمێری بدرێت، هەر كەسێك زانیاریی هەڵە بدات گوناهبار دەبێت.

راشیگەیاندووە، “تەنها كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان دەتوانن بەشێك لەو زانیارییانەی كە لەڕووی ئەمنییەوە كاریگەرییان دەبێت، نەیدەن بە بژمێرەكان، چونكە روون نییە ئەو زانیارییانە بۆ چ دامودەزگایەك دەچێت و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامبدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، “ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”. سەرۆکایەتیی هەرێم…
Total
0
Share