خشتەی مووچەی مانگی 6 راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی بڵاوكردەوە بەپێی خشتەكە دابەشكردنی مووچە لە ئەمڕۆ 3ی ئابەوە دەستپێدەكات و رۆژی شەممەش، مووچە ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت.

لە خشتەكەی وەزارەتی دارایی هەرێمدا مووچەی هیچ كام لە، وەزارەتەكانی كارەبا، شارەوانی، خوێندنی باڵا و رۆشنبیری و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی تێدا نییە.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەو 598 ملیار دینارەی وەرگرت كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: لە رۆژانی تاقیکردنەوەدا کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکان دابیندەکرێت

وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی تاقیکردنەوەدا کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابیندەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی هەردوو وەزیری…
Total
0
Share