ڤیدیۆ.. فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نزیکەی 20 جار بۆردومانی سنوری ئامێدییان کرد

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سێجار بۆردوومانی قەزای ئامێدی و زاخۆیان کردووە و بەهۆیەوە زیانی زۆر بەر دارستانەکانی ئەو ناوچەیە گەیشتووە.

ڕزگارعوبەید، بەرێوەبەری ناحیەی شێلادزێ، بە تۆری میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ئەمرۆ یەکشەمە کاتژمێر 10ی بەیانی فروکەکانی تورکیا دووجار لە دوای یەک بۆردوومانی چیای کورەژاریان لە بەرامبەر ناحیەکەیان لەسنووری قەزای ئامێدی کردووە.

لەبارەی زیانی بۆردومانەکە، بەرێوەبەری ناحیەی شێلادزێ وتی ، “بۆردوومانەکان هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیانی ناوچەکە دروستکردووە و زیان بەر دارستانی چیای کورەژار کەوتووە”.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ڕایگەیاند ، هەرئەمرۆ کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ فرۆکەکانی تورکیا نزیکەی 15 جار بۆردومانی چیای خامتیریان لە قەزای زاخۆ کردووە و لە کاتژمێر 5:30 ئێوارەش دووجار چیای گریێ بەرامبەر گوندی بیاوێ لەسنووری ناحیەی دێرەلوک بەچڕی بۆردومانکراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆی بۆردومانی ئەمڕۆی فروکەکانی تورکیا لە سەر سنوورەکانی قەزای ئامێدی و زاخۆ، جگە لە زیانی سوتانی دارستان هیچ زیانی گیانی نەبووە.

زیاتر لە دوو مانگە فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا بۆردومانی قەزای ئامێدی دەوروبەری دەکەن و نزیکەی 10 هەزار دۆنم زەوی لەسنووری پارێزگای دهۆک سوتاوە.

 

بابەتی پێشتر

ڕاپەڕین.. لە دوو ڕووداوی شێلانی ئۆتۆمبیلدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا دووەم ناسناوی یورۆی لە مێژوویدا بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە بدرێت

سبەی چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بە گوێرەی زانیارییەکان گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی ئەو مووچەیەوە دەکرێت…
Total
0
Share