ئەو رێستۆرانتەى لە هەولێر بانگەشەى فرۆشتنى جۆرێک خواردنی بە نرخێکى خەیاڵی دەکرد داخرا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بە بڕیارێک ئەو رێستۆرانتەى لە هەولێر بانگەشەى فرۆشتنى جۆرێک خواردنی بە ناوى کوردستان بە نرخێکى گرانبەها و ئێجگار بەرزدەکرد داخرا.
ئاشکراشیکرد، چێشتخانەکە پابەندنەبووە بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن.