کارەبای سلێمانی چەند سیتییەک ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی کارەبای پریپەیدەوە هەردوو کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی پاک سیتی و بەهاران ئاگاداردەکاتەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، “ئاگاداری دانیشتووانی کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی پاک سیتی دەکەینەوە کە سبەینێ شەممە 22/7/2023 وەک قۆناغی بوونی کارەباکەیان بە  پریپەید، تیمەکانی پێوەری زیرەک دەستدەکەن بە دابەشکردنی ئامێری (CIU) ی کە لە رێگەیەوە کارت داخڵ دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە رۆژی دووشەممە 24/7/2023 لە کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی بەهاران دەست بەداشکردنی ئامێرەکە دەکرێت.

داواش دەکات دانیشتووانی ئەو دوو کۆمەڵگایە هاوکاریی تیمەکانی کارەبا بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ئەمڕۆ ئەندەرپاسی فاروق بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا ئەندەرپاسی فاروق بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share