قوباد تاڵەبانی: كاك نەوشیروان، ناوێكی هەمیشە زیندوو و سیاسییەكی دەگمەن لە مێژووی گەلی كورددا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا پەیامێكی بڵاوكردووە و رایدەگەیەنێت، “كاك نەوشیروان، ناوێكی هەمیشە زیندوو و سیاسییەكی دەگمەن لە مێژووی گەلی كورددا، ئەو لە یەككاتدا لە چەندین كایەی جیاوازدا دیار و هەڵكەوتوو بووە، هەم لە بوارە مەیدانییەكەی سیاسەتدا كەسێكی بە توانا و شارەزا بوو، هەم لە بواری تیۆرییشدا؛ لێهاتوو و خاوەن بیرێكی دەگمەن بوو، خوێندەوار و رۆشنبیر، ئازا و چاونەترس بوو”.

دەشڵێت، “هەمووان شایەتی ئەوە دەدەن كە هەوڵ و تێكۆشانەكانی كاك نەوشیروان، تەنها لەپێناو كورد و كوردستاندا بوو، بۆیە هەر كوردێك لە هەر شوێنێك بێت و لەسەر هەر بیروباوەڕێك و ئایدۆلۆژیایەك بێت، كاكە نەوە لەیاد ناكات و هەموو كات ناوی لە مێژووی نەتەوەكەماندا، درەوشاوەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ دۆستەکانمان دەتوانین وڵات بەرەو خۆشگوزەرانی ئاراستە بکەین

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پێمانوایە بە لێکتێگەیشتن و هاریکاری لەگەڵ دۆستەکانمان، دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵبین و دۆخی وڵات بەرەو…
زیاتر ببینە

د. یاد نەقشبەندی: پێشکەوتووترین خزمەتگوزاریی شێرپەنجەیی بۆ منداڵان لە نەخۆشخانەی هیوایە

د. یاد نەقشبەندی، ڕایگەیاند، پێشکەوتووترین خزمەتگوزاریی شێرپەنجەیی بۆ منداڵان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە نەخۆشخانەی هیوایە.…
Total
0
Share