پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی شاندی حكومەت تاوتوێی گرفتی موچە دەكات

بڕیارە بەشێكی دانیشتنەكەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی كوردستان تەرخانبكرێت بۆ گرفتی موچە و سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش دەڵێت، پێشنیازمان دەربارەی چارەسەری كێشەی موچە دەبێت.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوریی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، پێشتر یاداشت درابوو بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان، كە لە دانیشتنی تایبەت بە تاوتوێكردنی گرفتی موچە حكومەت ئامادەبێت، لەئێستادا حكومەت وەڵامی داوەتەوە و ئامادەی دانیشتنەكە دەبێت.

وتیشی، بڕیارە لە دانیشتنەكەدا وەزیرانی (دارایی و ئابوری، سامانە سروشتییەكان و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغداد) و هەریەك لە سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەبن.

زیاد جەبار ئەوەشی خستەڕوو، “دەربارەی كێشەی موچە و چۆنیەتیی چارەسەركردنی، پێشتر دوو ڕاپۆرتمان بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ناردووە، لەم دانیشتنەشدا پێشنیازی خۆمان دەربارەی دۆخەكە و چارەسەركردنی دەبێت و چاوەڕوانی دۆخی دانیشتنەكە دەكەین”.

ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاسایی خۆی لە ڕۆژی دووشەممە بڵاوكردەوە.

بەپێی خاڵی چوارەمی بەرنامەی دانیشتنەكە گفتوگۆ دەربارەی (چۆنیەتیی پڕکردنەوەی کورتهێنانی موچە و هۆکارەکانی جێبەجێنەبوونی یاسای چاکسازی و یاسای بودجەی عێراق و کەموکوڕیی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ) بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

نزیكەی مانگێك لەمەوبەر 57 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاجیاكانی پەرلەمانی كوردستان لە یاداشتێكدا داوایانكرد دانیشتنێكی پەرلەمان لەسەر پرسی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بە ئامادەبوونی حكومەت بكرێت.

دواتریش 65 پەرلەمانتاری دیكەش یاداشتێكی هاوشێوەیان لەبارەی لێبڕینی موچەوە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەرزکردەوە.

نزیكەی ساڵێك بەسەر بڕیاری لێبڕینی موچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتەوە تێپەڕی، هەرچەندە بڕیارەكە لە سەرەتادا بۆ مانگێك درا، بەڵام حكومەتی هەرێم بە بیانووی نەناردنی پارەكەی بەغداد و كەمبوونەوەی داهات، بەردەوام بوو لە لێبڕین و تەنانەت موچەی ئەم مانگەش بە لێبڕینی 21%ــەوە موچە دابەشدەكات.

مانگانە بۆ دابەشکردنی موچە، حکومەتی هەرێم پێویستی بە نزیكەی (894 ملیار) دینارە، ئەگەر بە لێبڕینی 21٪ــەوە موچە دابەش بکات، مانگانە پێویستی بە (706 ملیار) دینار هەیە.

لە ئێستاشدا ڕۆژانە نزیكەی 450 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، هەروەها ئەو زیادەیەی لە گۆڕینی داهاتی نەوت، كە بە دۆلار دەیفرۆشێت و دواتر دەەیگۆڕێتەوە بە دینار، هەروەها بڕیاری حكومەتی فیدراڵ بۆ ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم ئامادەنییە لێبڕینی موچە كۆتایی پێبهێنێت.

بابەتی پێشتر

بەئەنقەست كردوویەتیەوە.. ئەو تۆمەتبارەی ئاگرەکەی گۆیژەی کردبووەوە دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

میدیاکانی ئێران: بەیانی ئەمڕۆ هێرشکراوەتە سەر پیرمام

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە پێشتر لە هەورامان فەرمانی گرتنی هەبووە. بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆ یەكشەممەی…
Total
0
Share