نهێنییەكی نێوان پرتەقاڵ و دابەزاندنی كێش ئاشكراكرا

بەپێی توێژینەوەیەك پرتەقاڵ دەكرێت بەشێكی كاریگەر بێت لە پلانی دابەزاندنی كێش بەهۆی بەها خۆراكییە گرنگەكەیەوە.

بەپێی توێژینەوەیەك كە رۆژنامەی (Times of India) بڵاویكردووەتەوە، لەنێو پرتەقاڵدا گلایسیمیکی كەم و ڤیتامین سی هەن، كە یارمەتیدەر دەبن لە گۆڕینی چەوری و، دەتوانرێت بە تەواوی یان بە گوشراوی یان لە زەڵاتە و بە شەربەت بخورێت، بەمەرجێك هاوسەنگی لە خواردنیدا هەبێت.

پرتەقاڵ رێژەیەكی بەرزی ریشاڵ و كالۆرییەكی كەمی تیایە، كە یارمەتیدەر دەبێت لە رزگاربوون لە كێشی زیادە. خواردنی پرتەقاڵ بەشێوەی رۆژانە هاریكار دەبێت لە بەدەستهێنانی سوودەكانی وەك بەرزكردنەوەی میتابۆلیزم و باشكردنی ئاستی شێداركردنەوە.

پرتەقاڵێكی قەبارە مامناوەند لەنێوان 60 بۆ 80 كالۆری تیایە، بەمەش دەبێتە ژەمێكی سوكی گونجاو بۆ ئەوانەی دەیانەوێت كالۆری لە خواردندا كەمبكەنەوە، هەروەك ئاستی بەرزی ریشاڵ تیایدا هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی درێژ دەبەخشێت.

پرتەقاڵ بڕێكی كەم شەكری تیایە، كە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی خاو و پلەبەندی ئاستی شەكر لە خوێندا. هەروەها ڤیتامین سیی ناو پرتەقاڵ رۆڵێكی گرنگی هەیە لە میتابۆلیزمی چەوری و یارمەتیدەر دەبێت لە گۆڕینی چەوری بۆ وزە.

لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداری دەدرێت لەوەی خواردنی پرتەقاڵ بە بڕێكی زۆر دەبێتەهۆی كێشە لە كۆئەندامی هەرس و زیادبوونی ترشەڵۆك و داخورانی مینای ددان و لێكەوتەی نەرێنیی دیكە، بۆیە پێویستە خواردنی بەشێوەی هاوسەنگ بێت.

بابەتی پێشتر

زانایەکی کەشوهەوا: 2024 گەرمترین ساڵی مێژووە

بابەتی دواتر

وەزیری پلاندانانی هەرێم: هەرکەسێک لە کاتی گەڕانەوەی بۆ کەرکوک شوێنی مانەوەی نەبوو هەموو هاوکارییەکی دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share