کاریگەرییەکانی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی ڤیتامین D

لەگەڵ زیادبوونی گۆڕانکارییەکان لە شێوازی ژیاندا زۆرینەمان وا هەست دەکەین کەموکورتیمان لە وەرگرتنی ڤیتامیناتەکاندا هەیە، پزیشکێکی پسپۆڕیش دەڵێت، ئەم جۆرە هەستکردنە زۆرجار دەبێتە هۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکارییە خۆراکییەکاندا.

سێرگی ڤیالۆڤ، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی جگەر دەڵێت، “بەشێک لە خەڵكی هەست بە تاوان دەکەن بەرامبەر بەو خۆراکانەی کە دەیخۆن پێیان وایە بڕی پێویست لە ڤیتامینەکان وەرناگرن هەر بۆیە پەنادەبەنە بەر تەواوکارییە خۆراکییەکان”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکارییە خۆراکییەکان رەنگە ببێتە هۆی کێشەی زۆر گەورە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ تەنانەت ببێتە هۆی مردنیش”.

ئاشکراشیدەکات، “زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی ڤیتامین D دەبێتە هۆی کێشە بۆ ماسولکەکان، سووڕی خوێن، سیستمی بەرگری، توانا ئیدراکییەکانی مرۆڤ”.بە وتەی ئەو پزیشکە، زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی ڤیتامین D، تەنانەت دەبێتە هۆی لەدەستدانی ژیری.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایشی مەسرور بارزانی تەنها لە هەوڵی رازیكردنی میتی توركیادایە

بابەتی دواتر

پیسبوونی مەترسیدار هەیە.. پیسایی و نەوت و پاشماوە پزیشکییەکان دەڕژێنە ئاوەکانی عێراقەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share