ڤاكسینی “هەژاران” مۆڵەتیپێدرا

ڤاكسینێكی دیكەی چینی، كە كاریگەرییەكەی دەگاتە زیاتر لە 80% نرخەكەی تەنها 10 دۆلارە، لەلایەن WHO-وە مۆڵەتی بەكارهێنانی پێدرا.

تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا مۆڵەتپێدانی ڕێكخراوەكەی بە ڤاكسینی كۆمپانیای سینۆڤاك-ی چینی ڕاگەیاند، بەوپێیەی ڕێكخراوەكە لە سەلامەتی کاریگەریی ڤاکسینەکە دڵنیابووەتەوە.

ئەمە دووەم ڤاکسینی چینییە WHO مۆڵەتی بەکارهێنانی پێبدات، پێشتر و لەمانگی ڕابردوودا ڕێكخراوەكە مۆڵەتی دابوو بە ڤاكسینی سینۆفارمی هەمان وڵات.

ڤاكسینەكەی سینۆڤاك پێش ئەوەی تەندروستیی جیهانییش مۆڵەتی پێبدات، لە چەند وڵاتێك بەكاردەهات، بەتایبەت لە خودی چین، چەند وڵاتێكی عەرەبیش ڤاكسینەكەیان كڕیوە، لە هەریەك لە وڵاتانی ئیندۆنیسیا و توركیاش تاقیكردنەوەی لەسەركراوە.

هەروەها چەند تایبەتمەندییەك وادەكەن ڤاكسینەكەی سینۆڤاك بۆ وڵاتانی هەژار زۆر گونجاو بێت، بەتایبەت كە نرخەكەی تەنها 10 دۆلار 30 سەنتە، هەڵگرتنەكەشی پێویستی بە پلەیەكی زۆر نزمی گەرمی نییە، دەكرێت لە نزیكەی 3 پلەی سیلیزیدا هەڵبگیرێت، بۆیە پرۆسەی عەمباركردنەكەی ئاسانە، بەتایبەت بۆ وڵاتانی هەژار.

بە پەسەندكردن و پێدانی مۆڵەت بە ڤاكسینەكەی سینۆڤاك، WHO تا ئێستا مۆڵەتی بەكارهێنانی بە هەشت ڤاكسینی جیاواز داوە، ئەوانیش بریتین لە، فایزەر – بایۆنتێک، مۆدێرنا و جۆنسن ئەند جۆنسنی ئەمریكی، ئەسترازێنیکای بەریتانی (دوو جۆر)، سپۆتنیك -ی ڕوسی، هەروەها سینۆفارم و سینۆڤاكی چینی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 500 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراوە

نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی تووشبووانی شێرپەنجەی لە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
Total
0
Share