وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەندێک شوێن ئەگەری بارانبارین هەیە، لە سبەینێوە کەشوهەوا دەگۆڕێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لەکاتی جیا لەهەندێک ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەکانی سلێمانی لەبارەی پشووەوە سەرپشک دەکرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پشووەوە، پەروەردەکانی سلێمانی سەرپشک دەکات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەروەک…
Total
0
Share