شوان محەمەد: هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی مانگی 10 دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانم وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوو بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

وتیشی، بەغداد بیانوو دەگرێت و نەگەڕانەوەی داهاتی ناوخۆ پەیوەندیی بە مووچەوە نییە و پێشتر رێككەوتن كراوە كە تاوەكو ئەمساڵ ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت”.

بابەتی پێشتر

ئامادەكاری بۆ کردنەوەى زانکۆیەکى تایبەت بە بوارى پزیشکى لە سلێمانى دەكرێت

بابەتی دواتر

هاوردەكردنی مۆدیلێكی ئۆتۆمبێل راگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share