هەوڵێكی پارتی بۆ ساختەكردن لە خۆپیشاندانەكانی بەغداد شكستیهێنا

پارتی خەڵكی ناردووەتە خۆپیشاندانەكانەوە بۆ ئەوەی بڵێین، بە پارە ناردوویانین

پارتی، لەڕێگەی پاراستنەوە، ویستی هەبوو خۆپیشاندانی عێراقییەكان دژی هۆشیار زێباری و كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەلاڕێدابەرن، بەڵام ئاشكرابوون.

پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای پاراستن، لەڕێگەی ئەو سێ كەسەی لە وێنەكەدا دەستنیشانكراون، چەند كەسێكیان بەكرێگرتبوو و ناردبوویاننە ناو خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ، تا بڵێن بە پارە هاتوون بۆ خۆپیشاندانەكە.

پارتی و پاراستن لە ڕێگای بەرپرسی ڕێکخستنی لقی بەغدادی حزبەكەوە، کە ناوی (ظیاء عبدالخاق حسێن)ــە، هەروەها کەسێکی ‏دیکە بەناوی (سەفاء) کە سەر بە پاراستنی پارتییە و لەنێو خۆپیشاندانەکەدا بینراون، ‏چەند گەنجێکیان بەکارهێناوە بۆ بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکە، بەشێوەیەك، ئەو گەنجانە لە ‏ڤیدیۆیەکدا بڵێن “بڕی 20 هەزار دینارمان پێدراوە تا بەشداری لە خۆپیشاندا بکەین”.‏

بەڵام دوای بەدواداچوون و چاودێرکردنیان، دەستەکەی پارتی و پاراستن ئاشکراکرا و بە هوهاكێشان لە خۆپیشاندانەکەدا کرانەدەرەوە و دوورخرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی دوو كورسیی لەپارتی بردەوە
سڕینەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری دووبارەی دەنگدان 15 كاندیدی سەرخست

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری دووپاتدەكاتەوە بە ‏ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەو وێستگانەی دەنگی دووبارەیان تێدا بووە، ‏دوای…
Total
0
Share