ئامادەكاری بۆ کردنەوەى زانکۆیەکى تایبەت بە بوارى پزیشکى لە سلێمانى دەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە ئامادەکردنى پرۆپۆزەلى کردنەوەى زانکۆیەکى تایبەت بە بوارى پزیشکى لە سلێمانى و ئامادەکردنى پرۆپۆزەلى کردنەوەى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى سەڵاحەدین و چەندین بریاری دیكە.

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆ حکومییەکان كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە ئەنجومەنی وەزارەتەكە ژمارەیەك بڕیاری دەركرد، كە دیارترینیان بریتین لە:

– راسپاردنى لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئامادەکردنى پرۆپۆزەلى کردنەوەى زانکۆیەکى تایبەتمەند بە بوارى پزیشکى لە شارى سلێمانى. بەهۆى پێویستى زۆرى ناوچەکە و هەرێمى کوردستان بە کادرى تەندروستى و پزیشکى لێهاتو بە کوالێتى بەرزى خوێندن.

– ئامادەکردنى پرۆپۆزەڵى کردنەوەى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى سەڵاحەدین-هەولێر.

– پێکهێنانى لیژنەیەک بەمەبەستى ئامادەکردن و نووسینەوەى پرۆژەى رەشنووسى سەربەخۆیى زانستى و کارگێرى و دارایی و یاسایی زانکۆکانى کوردستان.

– زانکۆ حكومییەکانى کوردستان راسپێردران ساڵانە بەپێى خشتە و کاتى دیاریکراو خوێندنى باڵا (ماستەر، دکتۆرا) بەپێى پێویست بکرێتەوە.

– خوێندکارانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا رێگەیان پێدەدرێت بەبێ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى تاوتوێى ماستەرنامە و تێزى دکتۆرا ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن زانکۆکان بڕوانامەیان پێ نابەخشرێت تاکو مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى بەپێى رێنماییەکانى پەیوەندیدار دەستەبەر دەکەن.

– لەبارەى خوێندنى دکتۆرا بە شێوەى سبلیت سایت، ئەنجومەنى وەزارەت زانکۆکانى کوردستانى راسپارد بۆ ئامادەکردنى پێوەر و میکانیزمە داراییەکانى ئەم سیستمى خوێندنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم قەرەداغی: تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونەکانی سیتەک، زڕگوێز و کەڵەوانان دەکرێت

سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونەکانی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گەشبینم بەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەردەبێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، گەشبینم بەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەردەبێت. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم…
Total
0
Share