ژینگەی عێراق هۆشداری لە ماددەی تیشکدەری مەترسیدار دەدات لە کەناراوەکاندا

وەزارەتی ژینگەی عێراق هۆشداری دەدات لەو پەینە کیمیاییەی لە کەناراوەکانی عێراقدا هەن، ڕایگەیاندووە، نابێت ئەو پەینە بەکاربهێنرێت تا کاتێک ئەنجامی پشکنینەکانی دەردەچێت.

بەپێی وەلید موسەوی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەکانی لیژنەی وەزارەتی ژینگە بە بوونی ماددەی تیشکدەر و مەترسیدار لە کەناراوەکان، لیژنە پێکهێنراوە بۆ پشکنین و بەدواداچوونی گەنجینە و کۆمپانیای گشتیی دروستکردن و پاراستنی پەینە کیمیاییەکان بۆ دڵنیابوون لەو ئەگەرانە، هەروەها بوونی مەرجە ژینگەییە پێویستەکان لە پەینی ناوخۆدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمە تایبەتەکە نمونەیان لە پەینەکان کۆکردووەتەوە بەمەبەستی پشکنین لە ئەگەری بوونی ماددەی تیشکدەر، ئەمەش دوای ئەو دەنگۆیانەی باس لە پیسبوونیان دەکات بە ماددەی تیشکدەر و مەترسیی بەکارهێنانی.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بارەی چەند پرسێکەوە کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

شەش هەڵە کە لەکاتی پاراستنی قژی تەنکدا لێی دووربکەوەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share