نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی تەرمی دوو خوشک دۆزرانەوە و برایەكیان بە تۆمەتباری رووداوەكە ناودەبرێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەرمی دوو کەس لە رەگەزی مێ لە گەڕەکی بەکرەجۆ لە ماڵێکدا دۆزراونەتەوە.
وتیشی، “بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان قوربانییەکان خوشکی یەکن و برایەکیان تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانەكە”.
ئاشکراشیکرد، تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.