بەغداد بودجەیەك بۆ هەرێم تەرخاندەكات
بۆ دروستكردنی 4 بەنداوە

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە پەسەندكردنی یاسای بودجەدا دروستكردنی چوار بەنداو لە هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسەر دەدرێت و هەموو هەوڵێك دەدەین كە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، لە پەسەندكردنی یاسای بودجەدا دروستكردنی چوار بەنداو لە هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسەر دەدرێت كە بریتین لە بەنداوی دەڵگە لە قەزای پشدەری پارێزگای سلێمانی، بەنداوی مەنداوە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەنداوی باكرمان لە سنووری پارێزگای دهۆك و بەنداوی تەق تەق.

راشیگەیاند، دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە و تەرخانكردنی پارەی پێویست لە هەرێمی كوردستان دەیخەينە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم پێچەوانەی عێراق پێشبینیی باران و بەفر دەكات

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له ‌سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه‌، ‏شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌،…
Total
0
Share