وەزیری نەوتی عێراق بڕیارێک لەبارەی نەوتی هەرێمەوە دەردەکات

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، راوێژکارێک لەماوەی 60 رۆژدا دادەمەزرێت بۆ هەژمارکردنەوەی بڕی نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێمی کوردستان.

حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، عەتوان ئەلعەتوانی کرد، پرسی پەیوەندی نێوان وەزارەت و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کێڵگە نەوتییەکان و رادەستکردنی بەرهەمی نەوتی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە تاوتوێکران.

حەیان عەبدولغەنی، ئاماژەی بەوەشکردووە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی سەبارەت بە رادەستکردنی نەوتی هەرێم بەپێی رێژەی بەرهەمهێنانی پێویست بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق، سۆمۆ، بەو پێیەی دەسەڵاتی رێگەپێدراوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق، بەو جۆرەیە کە داهاتی بڕە هەناردەکراوەکان بخرێنە هەژمارێکی تایبەتەوە، کە بڕە پارەیەکی لێ دەبڕدرێت بۆ پێدانی کرێی بەرهەمهێنان.

هاوکات، وەزیری نەوتی عێراق جەختیشیکردووەتەوە، بڕی نەوتی خاو کە لە هەرێم بەرهەم دێت لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە بەرهەم دەهێنرێت و داهاتەکانیش کە دەمێنێتەوە دەچێتە ناو بودجەی فیدراڵییەوە.”

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: کەمیی ژمارەی هاوڕێ سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی لە هەولێر بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا مافی کرێنشینان بوو

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکران، مافی کرێنشینان بووە و یارییان…
Total
0
Share