توێژینەوەیەک: کەمیی ژمارەی هاوڕێ سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ دەبێت

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئەو کەسانەی پەیوەندی کەمتریان هەیە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەمەنیاندا ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە گوازراوەکان کەمترە.

توێژینەوەکان دەریانخستووە، زۆرێک لە مرۆڤەکان و ئاژەڵەکان لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیاندا مەیلیان هەیە لە رووی کۆمەڵایەتییەوە بازنەکانیان بچووک بکەنەو، ئەمەش شێوازێکی رەفتارییە و بە پیربوونی کۆمەڵایەتی ناسراوە و ئەم دابڕانە سوودی تەندروستی هەیە.

توێژینەوەکە دەریخستووە لەناو ئاژەڵان و مرۆڤیشدا، ئەو بەتەمەنانەی کە بەرکەوتنی کۆمەڵایەتی کەمتر و سنووردارتریان هەبووە، ئەگەرەکانی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکان کەمتر دەبێتەوە، هەر بۆیە لە هەڵبژاردنی هاوڕێکاندا رەنگە چۆنیەتی زۆر گرنگتربێت لە چەندێتی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تەنهایی تەواو و دابڕانی کۆمەڵایەتی مەتریسدارە بۆ مرۆڤ، چونکە دەکرێت پەلکێشی بکات بۆ هەندێک بڕیاری خراپ لەبارەی ژیانیەوە، بە گوێرەی قسەی دەرونناسان و شارەزایان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆنگرەیەكی تایبەت بە ڤاكسینی كۆرۆنا بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو ئامادەبووانیدا كۆتایی هات

كۆنگرەیەكی پزیشكیی كۆمپانیایەكی ئەمریكی كە كار لەسەر پەرەپێدانی ڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات، بووە مۆڵگەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە،…
Total
0
Share