چۆمان.. بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا

دیمەنێك لە ڕوداوەكە فۆتۆ: ڕاگەیاندنی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینیی 16ی تشرینی یەكەم، بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و كەسێكیش برینداربووە.

ڕوونیكردەوە، ڕوداوەكە لە گوندی “ئێنێ”ی سەر بە چۆمان ڕویداوە، ئۆتۆمبیلێكی جۆری پیکاب دوای لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و شۆفێرەكەش بە سەخستی برینداربووە و قوربانییەكان ئەندامی یەك خێزانن.
ڕاگەیاندنی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە قوربانییەكانی ڕوداوەكە دانیشتووی گوندی “ماوەڵیانی”ی سەر بە قەزای (رواندز)ن و بە مەبەستی کاری کشتوکاڵی و وەرزێری لە گوندی ئێنێ بوون وەک هاوینەوار.



 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەهۆی راگرتنی هەناردنی نەوتی هەرێمەوە مووچە دواکەوتووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “وەزارەتەکەیان لەسەر هەوڵەكانی بۆ دووبارە هەناردنی نەوتی هەرێم بەردەوامە و جەختیشدەکاتەوە،…
Total
0
Share