سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەیشتە شاری سلێمانی .

سودانی لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و چەند کەسایەتییەکی دیکەی حزبی و حکومی سلێمانی، پێشوازیی لێکرا.

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال بکات و دواتر لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، بابەتی مووچە و بودجە و سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و کێشەی ناوچە دابڕاوەکان و چەند پرسێکی هەنوکەیی دیکە تاوتوێبکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان…
زیاتر ببینە

هەواڵی پەسەندكردنی سزای چالاكوانانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە ڕەتدەكرێتەوە

پارێزەرێكی دۆسیەی ڕۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان ڕەتیدەكاتەوە، سزادانی پێنج چالاكوانەكە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بڕیاری كۆتایی لەسەر درابێت. بەشدار…
Total
0
Share