پزیشکێک: لەرزینی دەست رەنگە ئاماژەبێت بۆ نەخۆشییە مەترسیدارەکان

پزیشکێک رایدەگەیەنێت، لەرزینی دەستەکان رەنگە هەندێکجار ئاماژە بێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان.

پزیشکێک بە ناوی ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ، لە میانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، هەموو کەسێکی تەندروست تووشی لەرزینێکی فیزیۆلۆژی لە ئەندامەکانیدا دەبێت، وە رەنگە هەندێکیان تووشی لەرزین لە دەست، قاچ، سەر، یان چەناگە ببن.

باس لەوەشدەکات، هەندێک جار ئەو کەسانە لە کاتی خواردنەوەی چا و قاوە، یان کاتێک تووشی سترێس و ماندووبوون و گرژبوونی ماسولکەکان دەبن، رووبەڕووی لەرزین لە بەشێکی جەستەیان دەبنەوە.

بە بڕوای ئەو پزیشکە، گرنگه له قۆناغه سەرەتاییەکانیدا جیاکردنەوه لەنێوان لەرزینە فیزیۆلۆژی و ئەو لەرزینە بکرێت که بەهۆی نەخۆشیی پارکینسۆنەوه دروستدەبێت، به و پێیەی ئەم نەخۆشییه به یەکێک له و نەخۆشییانه دادەنرێت کە دەبێتە هۆی دروستبوونی گرفت لە دەمارەکاندا، ئەم نەخۆشییە لە 50-70%ی خەڵکدا هەیە، و هێشتا هۆکارەکانی نەزانراون”.

میاسنیکۆڤ ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە تووشی لەرزینی ئەندامەکانی جەستە بەتایبەت لەرزینی دەست دەبن، راوێژ بە پزیشکانی پسپۆڕ بکەن بۆ دڵنیابوون لە باری تەندروستییان و زانینی هۆکارەکانی نەخۆشییەکە.

ناتالیا شێندریایڤا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەمار دەڵێت، ئەو لەرزینەی لە دەستدا بەهۆی گرفتی سۆزداری و سترێسەوە دروستدەبێت بە گشتی دوای ئیسراحەت نامێنێت، هەروەها لەرزینە زۆرەکانی دەست دەشێت ئاماژە بێت بۆ تێکچوونی غودە یان کەموکوڕیی لە یەکێک لە بەشەکانی مێشکدا.

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی ناڕازی: داواکارین مووچەکانمان لە بانکی رەشید و رافیدەین تەوتین بکرێت

بابەتی دواتر

لەبارەی کێشەی مووچەی مانگی 10 روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share