لەبارەی کێشەی مووچەی مانگی 10 روونکردنەوە دەدرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی هەیە لەسەر لیستی مووچە، سەرەڕای ئەوەی دەبوایە مووچە لە بانکە فیدڕاڵییەکان تەوتین بکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم دەیەوێت لە بانکی ئەهلی بیکات.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنە دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بڕیارێک هەیە لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بکرێت و سودانیش لە سەردانەکەی ئەمڕۆدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم باس لە کێشەکان و رێکارەکان دەکات لەگەڵیاندا بۆ ئەوەی چارەسەر ببن.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم هیچ تاوانێکیان نییە، پێویستە داتاکانی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەشێوەیەکی روون و شەفاف رەوانە بکرێت بۆ بەغداد بۆ ئەوەی کێشەی تەکنیکی دروستنەبێت بۆیان و مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا وەربگرن.

هاوکات، ئاماژەی بەو کێشانەی دیکەش کرد کە بوونیان هەیە، لەوانە کێشەی هەناردەنەکردنەوەی نەوت و گۆڕانکاری لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەکە زیادیکردەوە، و کێشەی تەوتین نەکردنی مووچە لە بانکە فیدڕاڵییەکان و نەگەڕاندنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان و باج، هۆکاری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدادن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆیەكی شۆكئامێز.. پیاوێكی عێراقی منداڵەكەی وەك ئامانج لە نیشانشكێنیدا بەكارهێنا

هێزە ئەمنییەكانی عێراق پیاوێكیان دەستگیركرد، كە بەشێوەیەكی شۆكئامێز و سەركێشانە منداڵەكەی بەكارهێناوە لە تاقیكردنەوەی تواناكانی خۆی لە نیشانشكێنیدا.…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: تا ئەم ساتە دەست نەکراوە بە ڕێکارەکانی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،تا ئەم ساتە دەست نەکراوە بە ڕێکارەکانی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ و هێشتا کورتهێنانی…
Total
0
Share