وەزارەتی تەندروستی: بەهۆی بێباکییەوە بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری لەبارەی بەرزتربوونەوەی ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا دەدات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی پێوانەیی توشبوون لە هەرێم تۆماركراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردووە، “لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن تۆماركراوە، هەروەها لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكەوە تائێستا، بۆ یەکەمین جار بەرزترین ڕێژەی توشبوون لە کوردستان تۆمارکرا”.

وەزارەتی تەندروستی لە دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆرۆناوە “بەداخە” و بە هۆشدارییەوە ڕایگەیاندووە، “بەهۆی هەڵسوکەوت و بێباکیی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا، کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ڕێنمایی بۆ دەنگدەران و کارمەندانی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ڕێنمایی خۆپارێزی لەبارەی بەشداریکردنی دەنگدەران و کارمەندانی کۆمسیۆن لە پرۆسەی دەنگدان بڵاودەکاتەوە و داوا…
Total
0
Share