بەهۆی برسێتییەوە هۆشداری لە دۆخی منداڵانی ئەفغانستان دەدرێت

سەرچاوە ناوخۆیی و جیهانییەکان هۆشداری لە دۆخی سەختی منداڵانی ئەفغانستان دەدەن، كە بەدەست كەمیی خۆراك و برسێتییەوە دەناڵێنن و ژمارەیەكیان بەوهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن.

مەلا محەمەد ئەحمەدی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەرێمی گور-ی ئەفغانستان بەئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لە کۆی ئەو منداڵانەی لە شەش مانگی ڕابردوودا گەیەنراونەتە نەخۆشخانە بەهۆی كەمیی خۆراك و برسێتییەوە، لانیکەم 17یان بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە، 300 منداڵیش کە بەهۆی برسێتییەوە گەیەنرابوونە نەخۆشخانەکان، چارەسەریان وەرگرتووە.

ئەو بەرپرسەی تەندروستیی ئەفغانستان دەڵێت، سەدان منداڵ لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەفغانستان بەهۆی برسێتییەوە مەترسیی مردنیان لەسەرە.

لای خۆیەوە سەلام جەنابی وتەبێژی یونسێف لە ئەفغانستان ئاشکرایکرد، ناتوانن بگەنە ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو منداڵانەی لە هەرێمی گور بەهۆی برسێتییەوە دەمرن.

جەنابی نیگەرانیشە لەوەی، کارەکانی تۆڕی ڕێکخراوەکان لە هەرێمی گور پەکیانکەوتووە.

لەدوای کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی قوڵ ڕۆچووەتە ناو چەند قەیرانێكەوە.

قەیرانەکانی بێئاوی و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و لەدەستدانی کار، مەترسین لەسەر ئەفغانستان بەهۆی ڕاگرتنی هاوکاری و پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەو وڵاتە.

پێشتریش نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشكرایكردبوو، لە کۆتایی ئەمساڵدا، خراپی سیستمی خۆراک، نزیکەی یەک ملیۆن منداڵی ئەفغانیی خوار تەمەن پێنج ساڵ هەڕەشە لەسەر ژیانیان دروستدەبێت، هەروەها 3.3 ملیۆن منداڵی دیکە لە دۆخی سەختی خراپیی سیستمی خۆراکیدان.

بابەتی پێشتر

فیلمی ئەزموون خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بردەوە

بابەتی دواتر

هێرشەكەی پارتی لە خەلیفان لەزاری گەریلایەكی ڕزگاربووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share