سودانی لە هەولێر: پێویستە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەوە جێبەجێبکرێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەولێر رایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە تەوتین و بەبانکیکردنی مووچە و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری هەیە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی رەسمی لە هەرێمی کوردستانە، لە هەولێر گفتوگۆی لەبارەی بابەتە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم کرد و لەناویشیدا، بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت و بابەتی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

هاوکات، سودانی باسی لە پێویستیی هێشتنەوەی سەقامگیری سیاسیی کردووە لە هەرێمی کوردستان کە بناغەیەکی سەرەکییە لە سەقامگیری بەغداد و هەموو عێراق.

هاوکات، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە پێویستی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کردەوە و لەلایەکی دیکەش بابەتی سەرژمێری دانیشتوان و هەوڵەکان بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە تاوتوێکران.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ، بگاتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ناوخۆی عێراق و بابەتە پەیوەندیدارەکان تاوتوێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا بۆچوونی پارتە توركمانییەكان سەبارەت بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك ئاشكرادەكات

لەبارەی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەروەها بەشداریكردنی توركمان لە…
Total
0
Share