یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە بەمەبەستی دیاریكردنی جیاوازی و خاڵه‌ ناكۆكه‌كان و چارەسەرکردنیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌ردوولا به‌رپرسیارن له‌ ئاماده‌كردنی ره‌شنووسێكی به‌رپرسیارانە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ خاڵه‌ ناکۆکەکان، كه‌ له‌ ئاینده‌دا ده‌بێته‌ پرۆژه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنی نێوان هه‌ردوولا.

لە ماوەکانی رابردوودا لیژنەکە سێ کۆبوونەوەی دیکەیان ئەنجامداوە و لە کۆبوونەوەکانیشیان بەردەوام دەبن تا کۆتایی بە کارەکانی نووسینەوەی رەشنووسێکی هاوبەشی رێکەوتن دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عادل حەسەن: بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە هەموو مانگێك مووچەخۆران 120 هەزار دیناریان دەفەوتێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە لە ساڵی 2014ەوە تا وەكو ئێستا مامۆستایان و فەرمانبەران شایستەی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو پارەیەی لە هاوکارییەکانی چەمچەماڵ ماوەتەوە لە پڕۆژەی خزمەتگوزاریدا خەرجدەکرێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، وەک بەڵێنمان دابوو کە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش بەجێناهێڵین و ئەو پارەیەی لە…
Total
0
Share