لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو 10 نان دەبێت بە هەزار دینار

قائیمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە 10 نان و سەموون دەبێت بە هەزار دینار و هەر نانەواخانە و سەموونخانەیەك پابەند نەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە 7ی 12ی 2023 نووسراوێك دەركراوە كە ئاراستەی وەزارەتەكانی بازرگانی و ناوخۆ كراوە كە دەبێت 10 نان یاخود 10 سەموون بكرێتە هەزار دینار و لە شاری هەولێر لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە كار بەو بڕیارە دەكرێت.

راشیگەیاند، ئاسانكاری بۆ خاوەنی نانەواخانە و سەموونخانەكان دەكرێت و لیژنەكان چاودێرییان دەكەن و كێشیشی دەبێت 90 غرام بێت و هەر نانەواخانە و سەموونخانەیەك پابەندنەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تووشبوونی منداڵان بە شەكرە زیادیكردووە.. تەندروستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو هەواڵانەدا کە باس لە بەرزی ڕێژەی شەکرە لەناو منداڵاندا دەکەن سەرەڕای…
Total
0
Share