كۆمپانیای بێنتڵیی تایبەت بە ئۆتۆمبێل كە خاوەندارێتییەكەی بۆ گروپی ڤۆلكسڤاگن دەگەڕێتەوە، پلانی خۆی بۆ چوونە ناو بازاڕی ئۆتۆمبێلی كارەبایی ئاشكراكرد، لەڕێی دروستكردنی یەكەم ئۆتۆمبێلی SUVی تەواو كارەبایی لە ساڵی 2026دا.
فرانك شتیڤن ڤالیسر، سەرۆكی جێبەجێكار رایگەیاند، روو لە گەشتێكی گۆڕانكاری دەكەین بە هاوسەنگی لەنێوان میراتی نایابی بێنتڵی و درێژەدان بە نوێگەری.
سووربوونی كۆمپانیاكەشی لەسەر فراوانكردنی كاركردن لەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی و هایبرێد كردەوە بەبێ تێكدانی ناسنامەی لۆگۆ بازرگانییەكەیان.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكی فراوان لە پیشەسازیی ئۆتۆمبێلدا دێت، دوای ئەوەی هەریەك لە پۆرش و ڤۆلڤۆ-ش خشتەی كاتی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەباییان ئاشكراكرد.