زانایان هەسارەیەك بە قەبارەی مشتەری لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر ئاشكرادەكەن

379 ساڵی ڕووناكی دوور لە زەوی

ژمارەیەك لە زانایان توانییان هەسارەیەك لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر بە قەبارەی هەسارەی مشتەری بدۆزنەوە.

هەسارەكە كە ناوی (TOI-2180 b)ی لێنراوە دەكەوێتە 379 ساڵی ڕووناكی دوور لە زەوی، لە دەوری هەسارەیەك دەخولێتەوە كە كوتلەكەی هاوشێوەی كوتلەی خۆرە.

زانایان ڕایانگەیاند، هەسارەكە لە گازەكان پێكهاتووە، لە وێنەی مانگە دەستكردەكاندا دەردەكەوت، بەڵام لەلایەن خوارزمەكانی ناساوە لەنێو داتاكاندا وێنە نەگیراوە، وەك ئەوەی سایتی (سی نێت) بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری (ئەسترۆنۆمیكال جۆرناڵ)ی تایبەت بە زانستی بۆشایی ئاسمان بڵاوكراوەتەوە، پۆل دالبا، زانای فەلەكناس لە زانكۆی كالیفۆڕنیا دەڵێت، لە بواری دۆزینەوەی هەسارەكاندا “تائێستا مرۆڤ بەسەر خوارزمەكاندا سەركەوتوون” و، لەجیاتی پشتبەستن بە كەلوپەل زانایان دەتوانن بەئاسانی پشت بە چاویان ببەستن.

وتیشی، “هەوڵە دەستییەكان كە زانایان دەیخەنەگەڕ گرنگ و مایەی سەرنجە”.

لای خۆیەوە تۆم جاكۆبس، كە یەكێكە لە زانایانی فەلەكناس وتی، “ئەو و هاوڕێیانی دیكەی ڕۆژانە چەندین كاتژمێری درێژ بۆ بەدواداچوونی زانیارییەكان بەشێوەی ڕاستەوخۆ تەرخاندەكەن”.

ئەوەشی ئاشكراكرد كە تائێستا بەشداری لە زیاتر لە 68 نامەی زانستیی پەیوەندیدار بە بۆشایی ئاسماندا كردووە.

تۆم وتیشی، “حەزی بۆ ئەم جۆرە لە چاودێری بۆشایی ئاسمان هەیە، بەتایبەت كە چاودێری ناوچەیەكی نوێی ئاشكرانەكراو دەكەن كە پێشتر هیچ مرۆڤێك ئاشكراینەكردووە”.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری سلێمانی: ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن

بابەتی دواتر

‎ئاگادارییەک لە لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانیەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share