چی نوێ لە مۆبایلی ئایفۆن15دا هەیە؟

نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵ کە ئایفۆن15یە زانیارییەکان لەبارەیەوە دزەیانپێکراوە و نوێترین گۆڕانکارییەکانی ئەو مۆبایلە ئاشکرادەکەن.

پێگەیMacRumors  لە زاری شیکارێکی کۆمپانیای Haitong International Securities، Jeff Bo، نووسیویەتی کە ئایفۆن 15 Pro و Pro Max پێکهاتەیەکی تیتانیۆمیان لەگەڵدایە کە دوگمەی تۆکمە و پرۆسێسەری Snapdragon X70 و بیرگەی هەڕەمەکی لە نێوان 6 بۆ 8 گێگابایت لەخۆدەگرێت هەروەها دەرچەیەکی USB جۆری C.

سەبارەت بە دزەپێکردنی مۆدێلەکانی “ئایفۆن15” و “ئایفۆن15 پڵەس”، دیارترین نوێکردنەوە کامێرای سەرەکی دەبێت، کە ٤٨ مێگاپێکسڵ دەبێت.

هەروەها مۆبایلەکە هەستەوەرێکی پێشکەوتووی سێ جار وێنەگرتنی تێدایە، کە ئەمەش سوودێکی بەهێزە بە لەبەرچاوگرتنی تێچووەکەی بە بەراورد بەو هەستەوەرە 12 مێگاپێکسڵانەی کە ئەپڵ بەکاری دەهێنا.

لەنێو نوێکارییەکانی ناو “ئایفۆن15” و “ئایفۆن15 پڵەس”دا، وەرگرتنی دەرچەی “USB Type-C” هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناسا لێکۆڵینەوە لە نمونەیەکی سەر مانگ دەکات کە تەمەنی 50 ساڵە بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ مانگ

توێژەرانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” ئامادەکاری دەکەن تاوەکو لەم مانگەدا کۆنتێنەری تایبەت بە خاکی سەر مانگ بکەنەوە…
زیاتر ببینە

بەر لە نیو ملیار ساڵ روویداوە.. جەیمس وێب پێكدادانی گەردوونیی نێوان دوو گەلەئەستێرە ئاشكرادەكات

زانایانی گەردوونناس توانییان كارەساتێكی پێشوو كە بەسەر گۆی زەویدا هاتووە ئاشكرابكەن، دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە نیو ملیار ساڵ…
Total
0
Share