بیل گەیتس: زیرەکی دەستکرد رۆژانی کارکردن بۆ سێ رۆژ کەمدەکاتەوە

بیل گەیتس، ملیاردێری ئەمریكی

بیل گەیتس ملیاردێکی جیهانی پێشبینی دەکات، لەگەڵ بەرەوپێشچوونەکانی بواری زیرەکی دەستکرد رۆژانی کارکردنی مرۆڤ بۆ سێ رۆژ لە هەفتەیەکدا کەم ببێتەوە.

بیل گەیتس لە نوێترین چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، زیرەکی دەستکرد مرۆڤایەتی دەگەیەنێت بە قۆناغێک کە رۆژانی کارکردن لە هەفتەیەکدا بۆ سێ رۆژ کەمدەکاتەوە، ئەمەش هەنگاوێکی باشە.

باسیلەوەشکرد، زیرەکی دەستکرد نابێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەکان کارەکانیان لەدەستبدەن بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ، بەڵکو چالاکی نوێ دەدۆزنەوە و ئەنجامی دەدەن، هەر بۆ نموونە بەر لە 100 ساڵ زۆرینەی خەڵکی سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ بن بەڵام زۆر بە ئاسانی کارەکانیان بۆ چالاکی نوێ گۆڕان.

ئاشکراشیکرد، گەر زیرەکی دەستکرد بەشێک لە کارەکانی مرۆڤ کەمبکاتەوە ئەوا دەتوانن باشتر کار لە بواری فێربوون و چاودێری کەسانی بەتەمەن بکەن.

بابەتی پێشتر

کۆنگرەى ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەى قادش

بابەتی دواتر

ئەنجامی کۆبوونەوەی یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share