دارایی زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لە ساڵی 2025 ئاشكرادەكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەسەر پشكی هەرێم كراوە و لە یاسای بودجە بۆ ساڵی داهاتوو جێگیركراوە پشكی هەرێم كە 12,67% و ناردنی بودجە و مووچە بەردەوامدەبێت و دەشڵێت، ” هەرێم و بەغداد رێككەوتوون كە نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە هەناردەبكرێت”.

موعین كازمی، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەی نەوتی هەرێمە لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانییەوە كە كرێی كۆمپانیا نەوتییەكان 16 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك نەوت وەك قۆناغی یەكەم و چاوەڕواندەكرێت لیژنەی دارایی و وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر ئەو پرسە كۆبوونەوە ئەنجامبدەن.

وتیشی، ” بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەسەر پشكی هەرێم كراوە لە پشكی هەرێم 12,67% لە یاسای بودجە جێگیركراوە ناردنی بودجە و مووچە بەردەوامدەبێت، بەڵام پێویستە پرسی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلابكرێتەوە كە ناكۆكی لەسەر ئەو بابەتە هەیە”.

بابەتی پێشتر

کەنەدا یەکەم حاڵەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی باڵندەی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی پلاندانان: زانیارییەکانتان پارێزراودەبن و تەنها بۆ بواری گەشەپێدان سوودی لێوەردەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share