ژمارەی بریندارانی ڕووداوی هاتوچۆكەی دەربەندیخان بۆ چوار كەس زیادیكرد

ڕووداوی سووتانی تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی و چەند ئۆتۆمبێلێك لەبەردەم تونێلی دەربەندیخاندا چوار برینداری لێكەوتەوە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو ڕووداوەی لەبەردەم تونێلی دەربەندیخاندا ڕوویدا و تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی و چەند ئۆتۆمبێلێك سووتان، ژمارەی بریندارەكانی چوار كەسن.

ئاشكرایكرد، برینی سیانیان سووتاوی بووە و برینەكانیان سووك بوون و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی وتیشی، بریندارەكەی دیكە شۆفێری تانكەرەكە بووە و بەهۆی خۆهەڵدانی لە ئۆتۆمبێلەكەوە برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت لە شارەزوور كراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لەبەردەم تونێلی دەربەندیخاندا وەرگەڕا و دواتر تەقییەوە و چەند ئۆتۆمبێلێكی دیكەش سووتان.

 

بابەتی پێشتر

ڕێوی گواستنەوەکان کۆچی دوایی کردووە، یان زیندووە؟

بابەتی دواتر

دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتووی خانەنشینانی سەربازی و شارستانیی عێراق دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share