راگرتنی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا درێژکرایەوە

راگرتنی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا تاوەکو 17ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ درێژکرایەوە.

هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نامەیەکی ئەلیکترۆنیمان پێگەیشتووە و تیایدا هاتووە، راگرتنی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا “هاتن و رۆیشتن” درێژکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی نامەکە، راگرتنی گەشتەکان تاوەکو 17ی کانوونی یەکەمی 2024 درێژکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیندار زێبارى لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندكاران وەڵامی ناوەندە جیهانییەكان دەداتەوە

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕێكخراو و ‏ناوەندە جیهانییەكان دەداتەوە، ڕایدەگەیەنێت، ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌ له‌…
Total
0
Share