کەنەدا یەکەم حاڵەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی باڵندەی تۆمارکرد

کەنەدا یەکەم حاڵەتی گوماناویی ڤایرۆسی H5ی تۆمارکردووە، کە ئەنفلۆنزای باڵندەیە و لە تازەلاوێکدا دەرکەوتووە لە ناوچەی رۆژئاوا لە هەرێمی بریتیش کۆڵۆمبیا.

بەرپرسانی تەندروستیی هەرێمەکە باس لەوەدەکەن، پێدەچێت ئەو تازەلاوە ڤایرۆسەکەی لە باڵندەیەک یاخود لە ئاژەڵێکەوە بۆ گواسترابێتەوە و لە سەنتەری چاودێریی نەخۆشییەکانی منداڵان چاودێریی دۆخی تەندروستی دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەدوای سەرچاوەی نەخۆشییەکەدا دەگەڕێن و وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەش دەڵێت، هێشتا مەترسییەکان لەسەر هاوڵاتییان کەمە.

هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەی H5 لە سەرانسەری جیهاندا دەگەڕێتەوە بۆ باڵندە کێوییەکان و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە پەلەوەر و مانگا شیردەرەکانی ئەمریکا، چەندین حاڵەتی مرۆیی لەم دواییانەدا لە کرێکارانی کارگەکانی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و گێڵگە پەلەوەرییەکانی ئەمریکادا تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گروپی جی7 بەڵێنیاندا یەک ملیار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا ببەخشنە وڵاتانی هەژار

كۆبوونەوەی لوتكەی سەرانی حەوت وڵاتە پیشەسازییەكەی جیهان، كە لە بەریتانیا بەڕێوەچوو كۆتاییهات، سەرۆكی ئەمریكاش ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی …
Total
0
Share