پێشنیاری دامەزراندنی وەزارەت یان دەزگایەک بۆ زیرەکیی دەستکرد لە عێراق دەکرێت

ناوەندی ئابوریی سیاسیی عێراق پێشنیارێکی پێشکەش بە دەوڵەتی عێراق کرد بۆ دامەزراندنی وەزارەتێک یان دەزگایەکی سەربەخۆی تایبەتمەند بە زیرەکیی دەستکرد لە وڵاتەکەدا.

وەسام حەدمەل، بەڕێوەبەری ناوەندی ئابوریی سیاسیی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، بەهۆی پەرەسەندنی خێرای زانستییەوە عێراق پێویستی بە دامەزراندنی وەزارەتێک یان دەزگایەکی سەربەخۆی تایبەتە بە زیرەکیی دەستکرد کە سەرجەم سێکتەرەکانی پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتییان لەخۆبگرێت.

باس لەوەشدەکات، پێشنیارەکە لەسەر چەند بنەمایەک خراوەتەڕوو کە بەهۆی زیرەکیی دەستکردەوە وەبەرهێنان لە چەند بوارێکدا بکرێت لەوانە، پەروەردە، ئابوری، بازرگانی و پیشەسازی، ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا، کەرتی گەشتیاری و کۆمپانیا گەشتیارییەکان، حیجزکردنی هۆتێل و هێڵە ئاسمانییەکان، زیادکردنی مامەڵەی بانکەکان لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، گواستنەوەی دارایی ناوخۆیی و دەرەکی، تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، و بە دیجیتاڵکردنی کارەکان لە تەواوی وڵاتدا.

دەشڵێت، پێویستە لە رێگای زیرەکیی دەستکردەوە وەبەرهێنان بۆ هەڵسەنگاندنی داتاو ئامارەکانی سەرژمێریی گشتی بکرێت کە لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: بەهۆی زۆربوونی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن دۆخەكە قەدەغەی هاتوچۆ دەخوازێت

بەهۆی زیادبوونی ئاماری تووشبوون بە ئۆمیكرۆن، وەزارەتی تەندوستیی عێراق ئەگەری پەڕەوكردنی قەدەغەی هاتوچۆ دەخاتەڕوو. جاسم ئەلحیجامی، بەڕێوەبەری گشتیی…
زیاتر ببینە

دەستەی خانەنشینیی عێراق: لە دوای 48 کاتژمێر لە وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی 4000 خانەنشین پاداشتی خزمەتیان وەرگرت

دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، پاداشتنی کۆتایی خزمەتی زیاتر لە 4000 خانەنشین خەرجکرا کە لەگەڵ چوونە ناو مانگی…
Total
0
Share