پەرلەمانتارێك: ناردنی 200 ملیار دینارەكە خۆبەزلزانیی حكومەتە و پێشێلكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییە

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان، خۆبەزلزانیی حكومەتە و ئاڵنگارییەكی ڕوونی بڕیارەكانی دەسەڵاتی دادوەری و پێشێلكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییە.

عارف حەمامی، پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، حكومەتی كاربەڕێكەر بەسەرۆكایەتیی مستەفا كازمی، هەوڵی داوە هەموو ڕێكار و ڕێنماییەكانی دەستوور و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پێشێلبكات.

وتیشی، ئەم حكومەتەی ئێستا مانگانە نزیكەی 250 بۆ 300 ملیار دینار دەدات بە هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا گەلی عێراق لە ناوەڕاست و باشوور بەدەست هەژاری و برسێتی و بێكاری و چەقبەستوویی ئابورییەوە دەناڵێنن.

دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئەوە بە “خۆبەزلزانیی حكومەت و ئاڵنگارییەكی ڕوونی بڕیارەكانی دەسەڵاتی دادوەری” ناودەبات.

حەمامی لەو بارەیەوە دەڵێت، “حكومەتەكەی كازمی، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی پێشێلكردووە كە حكومەتی هەرێمی پابەندكردووە لە بەرامبەر ناردنی بودجەدا هەموو داهاتەكانی نەوت و غاز ڕادەستبكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی مووچەی هەرێم

هەرچەندە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە دەرکردنی فەرمانسالاری لەبارەی مووچەی هەرێمەوە بەڕێوەبچێت، کۆبوونەوەکە بۆ…
Total
0
Share