سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی لە سەرۆکوەزیران کرد و کۆبوونەوە

ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد، نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازییکرد لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و کۆبوونەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لە تەواوکردنی تەواوی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کە خواستی هەموو عێراقییەکان بەدیبهێنێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پاش کۆبوونەوەکە، لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی وڵات تاوتوێکرا، هاوکات ستایشی ڕۆڵی هێزە نیشتمانییەکان لە تەواوکردنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەرزنرخێندرا.

ئەوەش هاتووە، جەخت لەسەر گرنگیی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی کە نوێنەرایەتیی هەموو عێراقییەکان بکات و کاربکات بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و گەشەپێدان جەختی لەسەر کرایەوە.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی کرا

سەرۆکانی کۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران جەختیان لەسەر پێویستیی ڕاگرتنی پەرەسەندن و ئاڵۆزییەکان و گەڕانەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی راپرسییەکان: کورسییەکانی یەکێتی بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکەن

بەپێی ئەنجامی چەند راپرسییەک، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا، کورسییەکانی بە رێژەیەکی بەرچاو زیاددەکەن. بەپێی ئەنجامی ئەو راپرسییانەی…
Total
0
Share