سودانی: ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە کە ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی.

لە راگەیەندراوەکەی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە، “سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد کە ناوی ‘فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی’ بگۆڕدرێت بۆ ‘فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، ئەمەش لەسەر بنەمای داواکارییەکی پێشوو کە لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانییەوە پێشکەشکرابوو”

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەم فەرمانەی وەک پێزانینێکە بۆ رۆڵی مێژوویی سەرۆکی کۆچکردوو، هەروەها بۆ خەباتی درێژخایەنی سەرۆک مام جەلال دژ بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەکرێنەوە کە لە دەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ونکردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ون کردووە یان تێکچووە بۆ دووبارە دەرهێنانەوەی پێویستە بگەڕێنەوە…
Total
0
Share