پارتی بارەگای پارتێكی رێگەپێدراو دادەخات و ئەندامەكانی رەوانەی سلێمانی دەكات

بە بڕیاری باڵی دەستڕۆیشتووی پارتی بارەگای پارتی هەدەپە لە هەولێر داخرا و ئەندامەكانی بەزۆر رەوانەی سلێمانی كران.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه‌، ئاسایشی پارتی لە هەولێر رێگریی لە ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) كرد کە کاری سیاسیی خۆیان بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان و ئەندامەکانی لە هەولێر بەرەو سلێمانی دوورخستوەتەوە.

هێزه‌كانی ئاسایشی هەولێر بە زۆر نوێنەرایەتیی هەدەپە و ئەندامەکانی ناچارکردووە شارەكە جێبهێڵن.

نوێنەرێكی هەدەپە ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە سلێمانی رایگەیاند، “پارتی نۆكەری بۆ بێگانە دووپاتكردەوە” دوای ئەوەی چوار هەڤاڵی هەدەپە-یان بە زۆر بەرەو دەرەوەی هەولێر دوورخستووەتەوە.

وتیشی، “پارتی بە گوڵ پێشوازی لە دەوڵەتی داگیركەر دەكات بۆ سەر خاكی كوردستان، بەڵام وڵاتپارێزان بە رێگایەكی نایاسایی لە هەولێر و كوردستان دەردەكات”.

هەدەپە كورتكراوەی ناوی (پارتی دیموكراتی گەلان)ە، كە ئێستا پارتەكە ناوی خۆی بۆ (دەم پارتی) گۆڕیوە و، نوێنەرایەتیی كورد لە پەرلەمانی توركیادا دەكات.

یەكێك لە ئەندامە دوورخراوەكان-یش رایگەیاند، پێنج ساڵە نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەرێمی كوردستان دەكەن، تائێستا هیچ كێشەیەكیان بۆ هەرێم و حكومەتی هەرێم دروست نەكردووە و نایكەن.

داواشیكرد، پارتی هۆكاری دوورخستنەوەكەیان، كە تائێستا پێیان نەوتراوە، بۆ روونبكاتەوە، هەروەها رێگەیان پێبدرێت بگەڕێنەوە بۆ هەولێر، بەهۆی ئەوەی هەندێكیان ژن و منداڵیان لە شارەكە جێهێشتووە و ماونەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “پارتی دوورخستنەوەی نوێنەرایەتییەكەی هەدەپەی بە مەبەست خستووەتە دوای هەڵبژاردن، تا بیری خەڵکی نەخاتەوە کە نۆکەری بێگانەیە”.

وتیشی، “باڵی دەستڕۆیشتووی پارتی رێگە بە سوپا و هێزی سەربازی دەدات خاكی كوردستان تێكبدات، بەڵام رێگە لە نوێنەرایەتیی پارتێك دەگرێت كە لەناو خودی توركیادا یاسایی و رێگەپێدراوە و نوێنەرایەتیی گەلان و دیموكراسی دەكات، بەر لەوەی نوێنەری كورد بێت”.

بابەتی پێشتر

بوومەلەرزە شارێكی كوردستانی هەژاند

بابەتی دواتر

تۆمەتبار بە كوشتنی گەنجەكەی سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردومانی كەمپی مەخمور كرا

كەمێك پێش ئێستا كەمپی مەخمور بۆردومان كرا و تاوەكو ئێستا زەرەر و زیانەكانی نەزانراون. بەپێی زانیارییەكان، بۆردومانی كەمپی…
زیاتر ببینە

کەشوهەوای سبەینێ چۆن دەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share