کەشوهەوای سبەینێ چۆن دەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری دابارین زیاددەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی نمە باران لەکاتەکانی بەیانیدا پاشان کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان بۆکاتەکانی نیوەڕۆ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە، بڕی دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت.

ئاشکراشیکرد، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا کاتەکانی درەنگانی شەو بەشێوەی جیاجیا بە لاوازی بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەوپەڕی باشیدایە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن رایدەگەیەنێت، لەوپەڕی باشیدایە و هیچ خوێندنگەیەک نییە…
Total
0
Share